زەوی بەسەر نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەر دابەش دەكرێت



قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی دەستپێدەكات و دوای ئەوەی فۆڕمی 150 هەزار فەرمانبەر بۆ وەرگرتنی زەوی ڕەوانەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا، فۆڕمی زیاتر لە 35 هەزاری تریش ڕەوانە دەكرێت بەمەبەستی پەسەندكردنیان.

سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و رێكخستنی فۆڕمی دابەشكردنی زەوی لە وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، فۆڕمی 150 هەزار فەرمانبەر بە نووسراوی فەرمی ڕەوانەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بە مەبەستی پەسەندكردنیان، ئەمڕۆ یان سبەی فۆڕمی زیاتر لە 35 هەزار فەرمانبەری دیكەش ڕەوانە دەكرێت.

وتیشی: ‘ ناوی زۆربەی وەزارەتەكان لەخۆ دەگرێت، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی شارەوانییەكان دەتوانن دەست بە دابەشكردنی زەوییەكان بكەن”.

لە مانگی 7 و 8ی ساڵی ڕابردوودا پڕۆسەی دابەشكردنی فۆڕم بەسەر فەرمانگەكاندا دەستی پێكرد و دوای پڕكردنەوەی لەلایەن فەرمانبەران و پەسەندكردنی لەلایەن بەشەكانی یاساوە ڕەوانەی وەزارەتی شارەوانی كرا بۆ وردبینی و لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووشدا و لەكاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێكی فەرمانبەران، كە زۆربەی سەر بە شارەوانییەكان بوون زەوییان پێدرا.

كەشناسی ئەو ناوچانەی بەفر دەیانگرێتەوە ڕادەگەیەنێت
پێت كەشناسی ئەو ناوچانەی بەفر دەیانگرێتەوە ڕادەگەیەنێت
بایدن:لەنێو بارمتەکان ئەمریکی هەیە
دوات بایدن:لەنێو بارمتەکان ئەمریکی هەیە
پەیوەنیدر