بایدن:لەنێو بارمتەکان ئەمریکی هەیە



سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ناسنامەی بارمتەکان زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت”ئەمریکییان تێدایە”.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژێک پێش کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، لەبارەی ئاڵوگۆڕی دیل و ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەزە، بۆ میدیاکان دوا و ڕایگەیاند، لە نێو ئەو زیندانیانەی کە بڕیارە لە غەززە ئازاد بکرێن، ئەمریکییەکان تێدایە، و ئەو ڕێککەوتنەی لە غەززە کە ئەمڕۆ جێبەجێ دەکرێت، هەمان ئەو پێشنیازەیە کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا خستمانەڕوو.

ئاماژەی بەوەشدا، ڕاگەیاندنی ئاگربەست ئەنجامێکی باشی ئەو سیاسەتە بەرهەمدار و کاریگەرەیە کە چەند مانگێکە جێبەجێمان کردووە، و  ئەمڕۆ بەرهەمەکەی دەردەکەوێت.

بایدن ڕاشیگەیاند، وەک دەستپێکی راگەیاندنی ئاگربەست و ئاڵۆگۆری دیلەکان، هەر ئەمڕۆ نزیکەی 700 بارهەڵگری هاوکاری دەچنە ناو کەرتی غەززە.

ڕۆژی 15ـی کانوونی دووەمی 2025، ڕێککەوتنێک لە نێوان حەماس و ئیسرائیل واژۆکرا، بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیل و بارمتە، ئەوەش دوای نێوەندگیری هاوبەش بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و قەتەر و میسر.

زەوی بەسەر نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەر دابەش دەكرێت
پێت زەوی بەسەر نزیكەی 200 هەزار فەرمانبەر دابەش دەكرێت
وەزیری ژینگەی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی ژینگەی تانجەرۆ لە سلێمانییە
دوات وەزیری ژینگەی عێراق بۆ چارەسەری كێشەی ژینگەی تانجەرۆ لە سلێمانییە
پەیوەنیدر