نارین عەمارە، كە بە “نارین بیوتی” ناسراوە خانمێکی تەمەن ٢٤ ساڵەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی وڵاتی سویدە، كە بە یەکێکە لە یوتیوبەرە ناودارەکان، لە چەناڵی یوتیوب خاوەنی ١٥ ملیۆن سەبسکرایبە، ڤیدیۆکانی باس لە ژیانی ڕۆژانەی و ئەزموون جیاوازەکانی دەکات، ڤیدیۆکانی ملیۆنان بینەریان هەیە.
دوێنێ لە ڕێوڕەسمێکدا، کە لە ریازی پایتەختی سعوودیە بە بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی جیهان و بەناوبانگەکان بەڕێوەچوو، نارین وەک خانمێکی بەهرەمەندی نێو سۆشیاڵ میدیا، خەڵاتی جۆی پێ بەخشرا.
خەڵاتەکان لە چەند بوارێکی جیاوازدا بە کەسانی بەهرەمەند و داهێنەر دەبەخشرێن، لە وانە: تەلەڤزیۆن، فیلم، میوزیک، وەرزش و سۆشیاڵ میدیا.
نارین لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد و وتی، “من هەرگیز ژیانم بەم شێوەیە نەبووە، من بێ ماڵ، بێ نان و ئاو بووم، ئێستاش لێرەم، بۆیە بە هەموو ئەو کەسانە دەڵێم کە خاوەن ئامانجن، بەردەوام بن و ئارام بگرن، هەمیشە پلانەکانی خودا لە پلانەکانی ئێمە باشتر و جوانترن”.
نارین لە خێزانێکی کوردیی لە دایکبووە، لە بەشێکی زۆر لە ئاهەنگەکاندا بە جلوبەرگی کوردییەوە لەگەڵ خێزانەکەیدا دەردەکەوێت و هەمیشە لە ڤیدیۆکانیشدا باس لەوە دەکات، کە خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی، بەردەوام بە زمانی کوردی قسە دەکەن.
نارین دەستگیراندارە و لە ساڵی 2023 هاوسەرگیری لەگەڵ رامی سام، خاوەنكار و وەبەرهێنەری سووری تەمەن 1986 كرد، كە 14 ساڵ لە نارین گەورەترە و لە دوبەی ئەڵقەی دەستگیراندارییان گۆڕییەوە.