پەرلەمانی عێراق لەسەر دانانی پشکی پارەی تێچووی نەوتی هەرێم گرژی تێکەوت و بەشێک لە پەرلەمانتاران دانیشتنەکەیان بەجێهێشت.
ئەمڕۆ یەک شەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی دەستپێکرد بۆ دەنگدان لەسەر چەند برگەیەن، لەنێویشیاندا تێچووی دەرهێنانی نەوتی هەرێم کە بە 16 دۆلار دیاریکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەهۆی تێکدانی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران نەتوانرا هەمواری پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی تێپەڕێنرێت و دەنگی لەسەر نەدرا، و دانیشتنەکە هەڵگیرا.
هاوکات، غەریب ئەحمەد، بڵاویکردەوە، ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تێکدرا و سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکەی هەڵگرت، و بەپێی زانیارییەکان جێگری سەرۆکی پەرلەمان، لەگەڵ پەرلەمانتاران لە گفتوگۆدایە بۆئەوەی بچنەوە هۆڵی پەرلەمان و دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە.
35پەرلەمانتاری خوارو و ناوەڕاستی عێراق، دژی هەمواری ماددەی 12ەن، لە یاسای بودجەی عێراق کە بەرهەمهێنانی یەک بەرمیل نەوت لە هەرێم بە 16 دۆلار دەخەمڵێنێت، لەبەر ئەم هۆکارە دانیشتنەکە پەکخرا و ڕاگیرا.”بەهۆی کێشەی سیاسی و ناڕەزایی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاری باشور و ناوەڕاستی عیراق رێژەی ئامادەبوان تێکدراو هەمواری پرۆژە یاسای بودجە دەنگی لەسەر نەدرا و بۆ دانیشتنی داهاتوو دواخرا”.
لەلایەکی ترەوە، ئەمڕۆ پەرلەمان لە کارنامەی کارەکانیدا رەتیکردەوە بەهای 54 ملیار دینار ئۆتۆمبێل لەبەرژەوەندی پەرلەمانتاران بە بکڕێت.