سەرۆكی پەرلەمان چەند بڕیارێكی بۆ پەرلەمانتاران دەركرد



سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاری غەرامەكردنی ئەو پەرلەمانتارانەی دا، كە ئامادەی كۆبوونەوەكان نابن و دەشڵێت: ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران ناكڕین.

مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ژمارەیەك بڕیاری بۆ پەرلەمانتاران دەركرد، كە تیایدا هاتووە، دەنگۆی كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەرلەمانتاران بە بەهای 54 ملیار دینار ڕەتدەكەینەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەردەم گەشتی “ئیفاد”ی پەرلەمانتاران هەڵدەوەشێنینەوە و دەبێت ئامادەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمان بن.

مەشهەدانی بڕیاریشی داوە، “هەر پەرلەمانتارێك لە یەك كۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادە نەبێت بڕی یەك ملیۆن دینار غەرامە دەكرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، دەست دەكەنەوە بە كاركردن بە دەنگدانی ئەلیكترۆنی بۆ پڕۆژە یاساكان و كاراكردنی داواكاری لێپرسینەوەی تایبەت بە وەزیرەكان.

 

لەسەر پشکی پارەی نەوتی هەرێم گرژی دروستبوو
پێت لەسەر پشکی پارەی نەوتی هەرێم گرژی دروستبوو
سه‌ركه‌وتنی موجاهیدانی فه‌له‌ستین‌ و، شكست و دۆڕانی قه‌واره‌ی زایۆنیی
دوات سه‌ركه‌وتنی موجاهیدانی فه‌له‌ستین‌ و، شكست و دۆڕانی قه‌واره‌ی زایۆنیی
پەیوەنیدر