عه‌لـی باپـیر
بسم الله الرحمن الرحیم
وَلَا تَهِنُوا وَلَا تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ: (19 / ڕەجەب / 1446)ی كۆچیی، به‌رانبه‌ر: (19 / 1 / 2025)ی زاینیی، ئاگربه‌ستی نێوان موجاهیدانی فه‌له‌ستین و غه‌ززه و، قه‌واره‌ی زایۆنیی ده‌ستیپێكرد و جێبه‌جێكرا و، به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه ده‌ڵێم:
به‌دڵنیایی له ماوه‌ی: (471) ڕۆژی ڕابردوودا و، به خوێنی نیزیكه‌ی: (47000) شه‌هید و، ده‌وری: (111000) بریندار و، به ڕووخانی ده‌وری: (70%)ی خانوو وبه‌ره‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، مسوڵمانانی حه‌ماس و جیهاد و، هاوكارانیان، داستانێكی مه‌زنی مێژووییان تۆماركرد و، به‌پێوه‌ری هه‌ر مرۆڤێكی عاقڵ و به‌ویژدان و جوامێر، سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه‌كی كه‌موێنه‌یان، نه‌ك هه‌ر بۆ خۆیان و گه‌لی مسوڵمانی فه‌له‌ستین، به‌ڵكو بۆ تێكڕای مسوڵمانان و ئازادییخوازانی جیهان، وه‌ده‌ستهێنا و، شایسته‌ی ده‌ستخۆشیی و سوپاس و پێزانینن و، لێیان موباڕه‌ك بێ.
#دوو:
ئاشكراشه ئه‌و هه‌موو ئازایه‌تیی و مه‌ردایه‌تیی و فیداكارییه‌ی موجاهیدانی فه‌له‌ستین و كه‌رتی غه‌ززه، زاده و به‌رهه‌می عه‌قیده ئیسلامییه‌كه‌یان و، په‌روه‌رده ئیمانییه‌كه‌یانه و، ئیمان و عه‌قیده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خواپه‌رستیی و خوا به‌یه‌كگرتن (توحید)، ئه‌گه‌ر ناوی بۆش و قرپۆك و بێ نێوه‌ڕۆك نه‌بێ و، به‌هۆی نیزیكیی له سته‌مكاران و، پاره و خواردنی حه‌ڕام و، تێگه‌یشتنی كه‌چ و پووچه‌وه، بێ خێر نه‌بووبێ، هه‌میشه ئازایه‌تیی و بوێریی و فیداكاریی له مرۆڤدا په‌یدا ده‌كات.
#سێ:
هه‌ڵبه‌ته وێڕای موجاهیدانی حه‌ماس و جیهاد و ئه‌وانی دیكه‌ش، تێكڕای ئه‌و لایه‌نانه‌ی هاوكار و پشتیوانیان بوون، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، هه‌ر كه‌س و لایه‌نه له قه‌ده‌ر خۆی، پشك و به‌شی له‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه‌دا هه‌یه، به تێكڕای ئه‌و خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره‌شه‌وه، كه خۆپێشاندانی گه‌وره گه‌وره‌یان ده‌كردن له هه‌موو وڵاتاندا، به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوا و، بگره نێو قه‌واره‌ی زایۆنییش، كه دژی ڕژێمه دڕنده‌كه‌یان بوون.
له‌به‌رانبه‌ریشدا وێڕای قه‌واره‌ی زایۆنیی، سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی پشتگیریی و هاوكاریی ئه‌و ڕژێمه‌یان كرد، له گوناح و ده‌ستدرێژیی و كاولكاریی و، سه‌ره‌نجامیش شه‌رمه‌زاریی و سه‌رشۆڕیی ڕژێمه‌كه‌دا هاوبه‌شن، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، هه‌روه‌ها تێكڕای ده‌وڵه‌تۆكه مسوڵماننشینه‌كان كه بڵحه پیاوه‌كان به‌رپرسیانین، دیسان سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئاویان به ئاشی قه‌واره‌ی زایۆنییدا كردوه، له هه‌ر به‌رگ و بیچم و شێوه‌یه‌ك دابن و، كاتێكیش له جیهانی به‌رزه‌خ و قیامه‌تدا ده‌چنه‌وه خزمه‌ت خوا “سبحانه وتعالی”، ده‌زانن چ زه‌بوونیی و سه‌رشۆڕییه‌كیان به‌سه‌ردێ، له‌سه‌ر ئه‌و پشتبه‌ردان (خذلان)ه‌ی، مسوڵمانه سته‌ملێكراوه‌كانی فه‌له‌ستین!
خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ری كه‌رتی غه‌ززه و فه‌لە‌ستینيش به‌گشتیی، ژماره‌ی پێوانه‌ییان له خۆڕاگریی‌و پشوو درێژیی‌و جوامێرییدا شكاند و، هه‌موویان – به شه‌هید و برینداره‌وه‌ش – له‌و سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه‌دا به‌شدارن و، پێویسته داینه‌مۆ و ئیلهامبه‌خشی تێكڕای خه‌ڵكه مه‌زڵووم و چه‌وسێنراوه‌كانی دنیا بن.
ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌یه‌ش بۆ سەلماندنی سه‌ركه‌وتنی حه‌ماس و جیهاد به‌سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنییدا به‌سه، كه سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی نه‌ته‌نیاهۆ و ڕژێمه زایۆنییه‌كه‌ی، وه‌ك: له نێوبردنی حه‌ماس و ده‌ركردنی خه‌ڵكی غه‌ززه‌و كۆنتڕۆڵكردنی و… هتد، پووچه‌ڵ بوونه‌وه، كه‌واته: جه‌نگه‌كه‌یان دۆڕاند، هه‌رچه‌نده گه‌وره‌ترین زلهێزی ئێستای دنیایان له‌پشت بوو، سه‌رباری ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنییش زیانێكی زۆر بێڕه‌زای مرۆیی و ماددیی كرد و، له‌پێش هه‌مووشیه‌وه: لووت شكانی و بێ سومعه و ئەرزش بوونی و شه‌رمه‌زاریی…
هیوداریشم (وه‌ك چه‌ند پێشتریش پێشبینییم كردبوو و گوتبووم: مسوڵمانانی غه‌ززه و فه‌له‌ستین ناشكێن) هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنییش، دره‌نگ یان زوو به‌دوای ئه‌و دۆڕانه‌یاندا بێ.
خوای میهره‌بان ئه‌و سه‌ركه‌وتنه له هه‌موولایه‌ك موباڕه‌ك بكات.