عەبدولەتیف سەلەفی: ئەوەی غەزە ئەگەر سەركەوتن بێت ئەی شكست كامەیە؟



رێبەری ڕەوتی سەلەفی لە هەرێمی كوردستان سەبارەت بە ئاگربەست لە غەزە دەڵێت: گروپێكی حزبی هاتن ئەو كارەساتەیان خوڵقاند لە غەزە و پەلاماری خەڵكی مەدەنی جولەكەیان دا نەك سەربازی و 46 هەزار موسڵمان شەهیدبوون و 100 هەزار بریندارن ئەڵێن سەركەوتین، ئەگەر ئەوە سەركەوتن بێت ئەی توخوا شكست كامەیە؟

د.عەبدولەتیف سەلەفی، ڕێبەری ڕەوتی سەلەفی لەهەرێم لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا لەسەر جەنگی غەززە دەڵێت: بەدەستی جولەكەی داگیركاری خوێنمژ، زیاتر لە (40) هەزار موسڵمان لە غەززە شەهیدكران، زیاتر لە (100) هەزار كەسی دیكە بریندارن و شارەكە وێران بوو، ڕاستە دوژمن دڕندەیە، بەڵام هەڵەی موسڵمانانیشی تێدایە، مسوڵمانان لە غەززە شوێن سوننەتی پێغەمبەر نەكەوتن كە ئارام بگرن و چون پەلاماری جولەكەیاندا بۆ تۆڵەكردنەوە، هێرشەكەشیان بۆسەر بارەگا سەربازییەكان نەبوو، بەڵكو بۆسەر خەڵكی مەدەنی بوو.

دەشڵێت:زیاتر لە ساڵێكە دەیانەوەێت جەنگ بوەستێت، ئێستاش كە جەنگەكە وەستاوە دوای ئەو هەموو شەڕ و كاولكارییە دێن و دەڵێن سەركەوتین، كام سەركەوتن، كامەیان سەركەوتنە پێمان بڵێن، بڕۆ لای دایكێكی جەرگ سوتاو ڕۆڵەیەكی دایك و باوك شەهید بچین بۆلای كەسێكی دەستوپێ بڕاو، بۆلای كە ماڵ كاول و وێران بون، بەوان بڵێن سەركەوتین، بڵێن چۆنە ئەم سەركەوتنانە دووبارەكەینەوە، بزانە چۆن وەڵامت دەدەنەوە، كام سەركەوتن؟، موسڵمان دەبێت دان بەهەڵەدا بنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، گروپێكی حزبی هاتن ئەو كارەساتەیان خوڵقاند، بە پاڵنانی كەسانێك ئێستا ئێمە بێین دەستخۆیان لێبكەین، وەڵا ئێمە قەت دەستخۆشیان لێناكەین و ناڵێن كارێكی باشتان كرد و جیهادتان كرد، ئاخر پێم بڵێن ئاخر ئەوە سەركەوتن بێت، ئەی توخوا شكست كامەیە؟

ڕاشیگەیاند، سەركەوتنەكە (46) هەزار موسڵمان شەهید بێت و (100) هەزار موسڵمان بریندار بێت و وڵات كاول بێت، زەحمەت نەبێت ئەگەر شكستان بهێنایە چیتان بەسەر موسڵمانان دەهێنا؟ ئەو هەموو كارەساتەیان بەسەر غەزەدا هێنا ئێستاش دەڵێن سەركەوتین، جوان سەركەوتن!؟ ئەوە سەركەوتنە؟

د. عەبدولەتیف وتیشی، خەڵكانی خۆمان لێرە بەئیسراحەت دانیشتووە ماڵێكی گەرمی هەیە نانی هەیە ئاوی هەیە، ژن و منداڵی خۆی لەدەوری خۆی دانیشتووە كێشەی نیە، ئێستا ئەو قسەی قەڵەو دەكات لەسەر خوێن و لاشەی ئەهلی غەزە، فەلسەفە لێدەدات و خۆی هەڵدەكێشێت، كاكە تۆ لێرە بە ئیسراحەت دانیشتووی حاڵت حاڵی ئەوان نیە چیان بەسەر هاتووە، تاوەكو بڵێ ئێمە سەركەوتین و ئێمە واو و برایانمان لەوێ وایان كرد.

ڕوونیشی كردەوە، ئەمە پێی ناوترێت سەركەوتن، ئەوە سەركەوتنە ئەوەی پێغەمبەری خوا كردی، كە لە مەككە توانای نەبوو توانای كافرەكانی نەبوو دەیفەرموو سەبر بگرن، ئێوە نابێت پەلە بكەن دەبێت سەبر بگرن.

سه‌ركه‌وتنی موجاهیدانی فه‌له‌ستین‌ و، شكست و دۆڕانی قه‌واره‌ی زایۆنیی
پێت سه‌ركه‌وتنی موجاهیدانی فه‌له‌ستین‌ و، شكست و دۆڕانی قه‌واره‌ی زایۆنیی
مەزڵوم عەبدی: هەسەدە هەڵناوەشێنینەوە
دوات مەزڵوم عەبدی: هەسەدە هەڵناوەشێنینەوە
پەیوەنیدر