مەسرور بارزانی گەیشتە ئوردن



سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە عەمان و لەگەڵ شای شانشینی ئوردن کۆبۆوە.

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، لە سەردانێکی فەرمیدا بۆ عەممانی پایتەختی شانشینی ئوردن، لەگەڵ خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردنەوە کۆبووینەوە، و گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرد.

ئاماژەی بەوەشداوە، جەختمان لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کرد، و هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم-مان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند.

سەبارەت بە بارودۆخی سووریاش، دووپاتیان کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە، هەروەها جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە.

مەزڵوم عەبدی: هەسەدە هەڵناوەشێنینەوە
پێت مەزڵوم عەبدی: هەسەدە هەڵناوەشێنینەوە
هەمواری بودجەی هەرێم پەسەندكرا
دوات هەمواری بودجەی هەرێم پەسەندكرا
پەیوەنیدر