گرفت بۆ ئاگربەستی غەززە دروست بوو و ناتانیاهۆ مەرجی هەیە



گرفت بۆ جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەی حەماس و ئیسرائیل دروست بوو و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش داوای لیستی بارمتەکراوەکان دەکات.

بڕیار بوو کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە دەست پێبکات، بەڵام بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئاگربەست جێبەجێ ناکرێت تا ئەو کاتەی حەماس لیستی ئەو بارمتەکراوە ئیسرائیلییانە ڕادەست نەکات کە بەنیازە ئازادیان بکات.

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە حەماس ناوی ئەو سێ بارمتەکراوەی رادەست نەکردووە کە بڕیارە ئازادیان بکات و چەند سەرچاوەیەکیش لە حزبەکە نێوەندگیرەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە دوای گواستنەوەی زیندانییە فەڵەستینییەکان بۆ شوێنێکی ئارام، ناوەکان ڕادەست دەکات.

هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسیرائیل هۆشداری دایە دانیشتووانی غەززە کە لە هێزەکانیان نزیک نەبنەوە و بەر لە دەستپێکردنی ئاگربەستەکەش فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لە باکوور و ڕۆژئاوای ڕەفەح بۆردومان کرد کە دەکەوێتە باشووری کەرتی غەززەوە و خان یونسیشیان بە چڕی بۆردومان کرد.

لە سلێمانی بە گوژمەی 350 ملیۆن دینار تۆڕێكی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت
پێت لە سلێمانی بە گوژمەی 350 ملیۆن دینار تۆڕێكی ئاوەڕۆ جێبەجێ دەكرێت
بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
دوات بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە
پەیوەنیدر