بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر روونكردنهوهیهكی بۆ ڕای گشتیی بڵاوكردهوه و دەنگۆیەکی ڕەتکردەوە.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: “ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەینەوە چەند ڕۆژێکە هەواڵی کردنەوەی مامەڵەی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان وەک مامەڵەی زیادکردنی منداڵ و گواستنەوەی پسووڵەی خۆراک لە بریکارێک بۆ بریکارێکی تر، مامەڵەی هاوسەرگیری بۆ دروستکردنی پسووڵەی خۆراکی نوێ، بۆتە جێگای هەواڵ لەسۆشیاڵ میدیا و چەند کەناڵێک، تەنانەت ڕۆژانە هاووڵاتیەکی زۆر سەردانمان دەکەن و پەیوەندیمان پێوە دەکەن، کەچی مامەڵەکانیش هێشتا نەبوویتەوە.
ئاماژه بهوهش كراوه، “هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، هەرکاتێک وەزارەتی بازرگانی عێڕاق بڕیاری کردنەوەی سەرجەم مامەڵەکانیدا بەپێی ئەو ڕێوشوێنانەی کە دەگیرێتەبەر بۆ بەئەلیکتڕۆنیکردنی سەرجەم مامەڵەکان، ئێمەش لەڕێگای پهیجی بهرێوهبهرایهتییمانهوه، هەروەها لەڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە”.