فەرماندەی گشتی هێزەکانی دیموکرات ئاشکرای دەکات کە لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژیردراوی ئەمریکادا بەشداری ناکات و دەشڵیت، هۆکارەکەی سیاسی نییە.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەمیانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبییە کە بڕیارە بەم نزیکانە بڵاوبکرێتەوە، ڕەتیکردەوە بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپ، سەردانی ئەمریکا بکات.
عەبدی ڕایگەیاند هۆکاری نەچوونی بۆ ئەمریکا سیاسی نییە، بەڵکو پاسپۆرتی بە ناوی “مەزڵوم عەبدی”یەوە نییە.
پێشتر چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکردبوو کە فەرماندەی هەسەدە یەکێکە لەو کەسانەی بۆ ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی ترمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا بانگهێشت کراوە کە بڕیارە ڕۆژی 20ی ئەم مانگە لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت.