وتەبێژی قوباد تاڵەبانی: بە هیواین ئەمساڵ کاری جدیتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بکرێت



وتەبێژی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر مووچە سیاسی و تەکنیکین و هیواشی خواست ئەمساڵ کاری جدیتر بۆ چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەی مووچە بکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، گرفتەکانی مووچە سیاسی و تەکنیکین و بەم نزیکانەش شاندی هەرێم بۆ ئەو مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات.

ڕاشیگەیاند، گلەیی و گازندەی هەرێم و بەغدا لە یەکتر دەربارەی جێبەجێکردنی یاسای بودجە بەردەوامە، بەڵام هیوای خواست ئەمساڵ کاری جدیتر بکرێت بۆ چارەسەرکردنی یەکجاریی کێشەی مووچە.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتیش دەربارەی پێکهێنانی لابینەی نوێی حکومەت، وتەبێژەکەی قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند تا ئێستا لە نێوان هەردوولادا باس لە دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە و شاندەکان لەسەر شێوازی حکومڕانی قسەیان کردووە، دوای ئامادەکردنی کارنامەیەک لەوبارەیەوە و پەسەندکردنی، ئینجا باسی پۆستەکان دەکرێت.

زانیاری لە بارەی تۆمارکردنی پەیجە هەواڵییەکان
پێت زانیاری لە بارەی تۆمارکردنی پەیجە هەواڵییەکان
سروە محەمەد: سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت
دوات سروە محەمەد: سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت
پەیوەنیدر