بانکی ناوەندی دەربارەی فرۆشتنی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات



بانکی ناوەندی چەند دەنگۆیەک سەبارەت بە داخستنی دەروازەکانی فرۆشتنی دۆلار و سپاردنی ئەو کارە بە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕەتدەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایکرد بە وریاییەوە ئەو هەواڵانە بگوازرێتەوە کە باس لە داخستنی دەروازەکانی فرۆشتنی دۆلار دەکەن و سپاردنی بە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “هیچ بڕیار و ڕێنمایی و لێدوانێک لەو بارەیەوە نەدراوە”.

ڕوونیشیکردەوە، دەقی ئەو راگەیەندراوەی بەم دواییە لە بانکی ناوەندییەوە دەرچووە دەڵێت: “فراوانکردنی شوێنەکانی ڕادەستکردنی پارەی نەخت لە ڕێگەی هەموو کەناڵە بەردەستەکانەوە، لەوانە ATM، ئامێرەکانی پارەدانی کاش POC، هەروەها کۆمپانیا ڕێگەپێدراوەکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو، فرۆشگەی کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی، و ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی POS لە سەرانسەری عێراقدا”.

بانکی ناوەدنی داواشی کرد لە گواستنەوەی هەواڵەکانی پەیوەست بە بانکەکە، پشت بە ماڵپەڕ و پەیجە فەرمییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببەسترێت کە بە فەرمی پشتڕاستکراونەتەوە.

سروە محەمەد: سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت
پێت سروە محەمەد: سبەینێ دەنگ بە هەمواری یاسای بودجە دەدرێت
کەشناسی: نمەباران دەبارێت
دوات کەشناسی: نمەباران دەبارێت
پەیوەنیدر