وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە



وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە ە ئاستی بەرهەمهێنان گەیشتەوە 3750 مێگاوات.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کاتژمێر (8:00) بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە. کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد.

ئەوەشی خستەڕوو کە “ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت”.

دوێنێ شەو وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە.

ئەوەشی خستبووەڕوو کە بەهۆی هەندێک گرفتی تەكنیكییەوە کارەکان دواكەوتوون و بەپێی ئەو پلانەی كۆمپانیای دانەغاز دایناوە بڕیارە تا كاتژمێر (8:00)ی بەیانی ڕۆژی شەممە دۆخەكە ئاسایی بێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ڕاشیگەیاندبوو، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دوکان و دەربەندیخان زیاد كردووە.

بەکام داتایانە شایەتومان بهێنین؟!
پێت بەکام داتایانە شایەتومان بهێنین؟!
یونسێف: بە درێژایی 14 مانگ ڕۆژانە 35 منداڵ لە غەززە کوژراون
دوات یونسێف: بە درێژایی 14 مانگ ڕۆژانە 35 منداڵ لە غەززە کوژراون
پەیوەنیدر