مەزڵووم عەبدی: کۆبوونەوەیەکی گرنگمان لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم ئەنجامدا



مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لەگەڵ هەریەکە لە فەرماندەی سێنتکۆم و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان کۆبووەتەوە وهەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخی سووریا و بەرەنگاربوونەوەی داعش کردووە.

مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە: لەگەڵ هەریەک لە مایکڵ کۆرێلا، فەرماندەی سێنتکۆم، جەنەڕاڵ لایهی کیڤن، فەرماندە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، جەنەڕاڵ مایکڵ برۆکس، فەرماندەی هێزە هاوبەشەکان و ئۆپراسیۆنە تایبەتەکان لە سووریا کۆبووینەتەوە و هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخی سووریا و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەداعش کردووە.

باسی لەوەشکردووە: “لەگەڵ فەرماندەی سێنتکۆم جەختمان لە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری و کارئاسانی بۆ گەڕاندنەوەی خێزانەکانی کەمپی هۆل بکەن، لەگەڵ ئەمەشدا باسمان لە توندوتۆڵکردنی ڕێکارەکانی کۆنترۆڵی زیندانەکانیش کردووە”.

فەرماندەی هەسەدە ئەوەشی وتووە: جەختمان لەسەر بەهێزکردنی هاوپەیمانی و گرنگی ڕۆڵی ئەمریکا کردەوە بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری سووریا.

وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەوە پابەند نەبووە
پێت وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و یاسای بودجەوە پابەند نەبووە
وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی دەربارەی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر