وێنە فەرمییەکەی ترەمپ مشتومڕی دروست کردووە



ئەو وێنە فەرمییەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا مشتومڕی دروستکردووە کە لەسەر بانگهێشتنامەکانی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی چاپکراوە.

لە سۆشیال میدیای ئەمریکا وێنە فەرمییەکەی دۆناڵد ترەمپ مشتومڕی دروست کردووە کە شێوازی وەستان و ڕووخساری نزیکە لەو وێنەیەی کە ساڵی 2023 لەکاتی وەرگرتنی وتەکانی وەک تۆمەتبارێک برایە بەردەم دادگا و وێنەی گیرا.

ئەو کات ترەمپ تۆمەتبار بوو بەوەی هەوڵی دەستکاریکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی 2020ی داوە کە لە بەرامبەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا شکستی هێنا.

لایەنگرانی ترەمپ پێیانوایە شێوازی دەرکەوتنی ترەمپ لە وێنە فەرمییەکەی ئەمساڵدا مەبەستدارە و هێزی نیشانیی نەیارەکانی داوە.

ڕۆژی 20ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ بە فەرمی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەکاردەبێت.

گەنجێکی دهۆک بە ڕاوەماسیی بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات
پێت گەنجێکی دهۆک بە ڕاوەماسیی بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات
كۆچبەرە دەستگیركراوەكانی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە هەرێم
دوات كۆچبەرە دەستگیركراوەكانی لیبیا دەگەڕێنرێنەوە هەرێم
پەیوەنیدر