د. موسەننا ئەمین ئاشكرای دەكات، ئەو 12 گەنجەی لە لیبیا دەستگیركراون، ئازاد كران و دەگەڕێنرێنەوە بۆ هەرێم.
د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا ڕایگەیاند، ١٢ گەنجی هەرێم لەوڵاتی لیبیا دوای دەستبەسەركردنیان بۆ ماوەی زیاتر لەدوو مانگ، ئازاد كران و دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاندووە،دوای ئەوەی زیاتر لەدوو مانگ و نیو ١٢ هاووڵاتی هەرێمی كوردستان لەڕێگای گەیشتن بە ئەوروپا لەوڵاتی لیبیا دەستبەسەركران، سوپاس بۆ خوا دوای هەوڵ و بەدواداچوونە بەردەوامەكانمان بەهاوكاری سەفارەتی عێراق لە لیبیا (ئەحمەد سەحاف) لەكۆتایدا هەوڵەكان بەئامانج گەیشت.
وتیشی، ” ئەو ١٢هاووڵاتیە لەڕێگای گەڕانەوەدان بۆ هەرێمی كوردستان”.