دواين زانیاری لەسەر تەوتینی مووچەی هەرێم ئاشكراكرا



یەكێك لە سكاڵاكارانی دۆسیەی مووچە و تەوتینی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەردەم دادگای فیدڕاڵی دواین زانیاری لەسەر تەوتینی مووچە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، هۆشداری جێبەجێ‌ كردنی بڕیارەكە لە دادنووسەوە ئاڕاستەی مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی كراوە.

د. ڕەعد ڕەفعە، یەكێك لە سكاڵاكارانی دۆسیەی دادگای فیدڕاڵی لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت: بۆ یەکەم جارە لەمێژووی هەرێم وعێراق، هاووڵاتی ئاسایی ئینزار دەربکەن بۆ سەرۆکی حکومەتی عێڕاق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ تەوتینی مووچە.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا پرۆسەی ئینزارەکانی هەردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عێراق و مسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم وهەردوو وەزیری داراییەکان هەنگاوی باش چۆتە پێش وهەردوو ئینزارەکە گەیشتۆتە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وهەرێم و تەنها ماوە بگاتە دەستی ناوبراوان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بۆ بەرچاوی ڕوونی هەموو لایەک، ماوەی هۆشدایەکان 8 ڕۆژە و بەپێی یاسا لەوکاتەوە هەژمار دەکرێ کەدەگاتە دەستی ناوبراوان نەک لەو ڕۆژەی کە هۆشداریەکانی تێدا دەرچووە.

بەپێی یاسای سزادانی عێراقی، لە دوای هۆشداری ئەگەر سەرۆك وەزیران و وەزیرانی دارایی پابەندی جێبەجێ‌ نەكردنی بڕیارەكە نەبن، ئەوا داوای سزایی لە دژیان دەجووڵێنرێت.

بەفر بارین ناو سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە
پێت بەفر بارین ناو سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە
ئەمریكا كۆتایی بە تیكتۆك هێنا
دوات ئەمریكا كۆتایی بە تیكتۆك هێنا
پەیوەنیدر