بەفر بارین ناو سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە



شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر پلەی سەدی دادەبەزێت و دەشڵێت: لەناو شارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە: “پێشبینی دەكرێت ڕۆژی یەك شەممە لەسەر دوو شەممە لەنێوان 19 بۆ 20ی ئەم مانگە لە درەنگانی شەو كەشێكی ناسەقامگیر بەشێكی زۆر لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشداوە: “شەپۆلێكی بەفر و بارانی لاواز بۆ مامناوەند لەسەر نەخشە بەدیار كەوتووە و ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات‌، بەهۆی هاتنی بڕێك شێی دیاریكرا و دروستبوونی هەوری مامناوەند لە ناوچه دەشتاییەكانی هەولێر، كەركوك، گەرمیان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەیانگرێتەوە و لەناوچە شاخاوییەكانی هەولێر، دهۆك، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی، هەڵەبجە و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی گەرمیان بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری، كە لەناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و باكووری كوردستان داخڵ بەفربارین لەم ناوچانە بە چڕی دەستپێدەكات و لەوانەیە كاریگەریی بارستە هەواساردەكە زیاتر شۆڕبێتەوە بۆ ئەم ناوچانەی كە بەرزییان لەنێوان 800 تا 1000 مەتر كەمترە.”

روونیشی كردووەتەوە: “ئەگەری هەیە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بەفر ببارێت، ئەگەر شەپۆلەكە بەجێگری بمێنێتەوە و گۆڕانكاری ڕوونەدات.”

بوتڵی غاز لە ماڵێك ئاگری گرت
پێت بوتڵی غاز لە ماڵێك ئاگری گرت
دواين زانیاری لەسەر تەوتینی مووچەی هەرێم ئاشكراكرا
دوات دواين زانیاری لەسەر تەوتینی مووچەی هەرێم ئاشكراكرا
پەیوەنیدر