دادگای باڵای ئەمریكا كۆتایی بە تیكتۆك هێنا و بە یەكجاری قەدەغەی كرد.
ئەمڕۆ هەینی 17ی 1ی 2025، دادگای باڵای ئەمریکا یاسایەکی پەسەند کرد، کە تیکتۆک لە ئەمریکا دادەخات و ئەگەری هەیە هەر لە یەک شەممەی داهاتوودا کۆتایی بە بوونی پلاتفۆرمەکە بهێنێت.
دادگا بڕیاریدا، کە مافی ئازادی قسەکردن دەبێت ملکەچی ئەو نیگەرانیانە بێت، کە کۆنتڕۆڵی چینییەکان لەسەر ئەپەکە مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی لە ئەمریکا دروست دەکات.