داهاتی سلێمانی بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كرد



داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی و هەڵەبجە نزیكەی 7 ملیار دینار بووە، بەڵام ئەم هەفتەیەی ڕابردوو داهات بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە سەرووی 11 ملیار دۆلار.

ماڵپه‌ڕی (شەفافیەت) بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی ڕاگەیاندوە، بەشێوەیەك، بڕی 11 ملیار و 580 ملیۆن و 204 هەزار و 850 دینار بووە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، داهاتەكە بەجۆرێكە كە 87%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 13%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەك بووە.

به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی پێشوو زیاتر لە 4 ملیار دینار زیادی كردووە.

 

فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە دهۆك كەوتەخوار
پێت فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لە دهۆك كەوتەخوار
دارایی عێراق لەسەر پلەبەرزكردنەوە و فەرمانبەرانی گرێبەست و هەژماری خزمەت بڕیاریدا
دوات دارایی عێراق لەسەر پلەبەرزكردنەوە و فەرمانبەرانی گرێبەست و هەژماری خزمەت بڕیاریدا
پەیوەنیدر