فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی كۆبووەوە



مایكڵ ئێریک کۆرێلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا سەردانی رۆژئاوای کوردستانی کرد و لەگەڵ فەرماندەكانی هێزەكانی وڵاتەكەی و هەسەدە كۆبووەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شەڕی داعش لە ناوچەکە كرا.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە (سێنتکۆم) لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، مایکل کۆرێلا سەردانی سووریای کردووە و لەگەڵ فەرماندەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەتەوە، هەڵسەنگاندنێکی گشتی بۆ شەڕی داعش و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە سوودوەرگرتن لە دۆخی ئێستا کردووە.

ئاشكراشی كردووە، کۆرێلا سەردانی کەمپەکانی هۆل و ڕۆژی کردووە، کە شوێنی مانەوەی 40 هەزار کەسن، کە زۆرینەیان خێزانی چەکدارانی داعشن و نیگەرانی خۆی لە دروستکردنی نەوەیەکی دیکە لەسەر هەمان بیرکردنەوەی داعش دەربڕیوە.

دەشڵێت: “زیاتر لە 9 هەزار دەستگیرکراوی داعش لە زیاتر لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە زیندانەکانی هەسەدە-ن” کە بە “سوپای داعش ناویان دەبات”.

کۆرێلا ڕاشیگەیاندووە، کار لەسەر گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکەن بۆ وڵاتەکانی خۆیان و سێنتکۆم بەرپرسیارە لە شکست پێهێنانی تەواوەتی داعش و سەقامگیری ناوچەکە”.

سەردانەکەی کۆرێلا کۆتاییهێنانە بە گەشتە 9 ڕۆژەکەی بۆ هەریەک لە (بەحرەین، سعودیە، کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی هاری ترومان لە دەریای سوور، میسر، لوبنان، ئیسرائیل، عێراق و ئوردن).

 

پێشكەشكارێك كرا بە وتەبێژی سەرۆكایەتی لوبنان
پێت پێشكەشكارێك كرا بە وتەبێژی سەرۆكایەتی لوبنان
مەزڵوم عەبدی پەیامێکی دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی بڵاوکردەوە
دوات مەزڵوم عەبدی پەیامێکی دەربارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر