هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە بەرامبەر هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنى لە بەنداوی تشرین، شەڕڤانان ئۆپەراسیۆنێكیان دژی گرووپە چەکدارەکان ئەنجامدا و دەیان چەکداریان کوشتووە و بریندار کردووە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە چالاکییەکەی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر هاووڵاتییانی مەدەنى لە بەنداوی تشرین، شەڕڤانانی هەسەدە لە گوندی سەکاویە لە شاری ئەبوقەلقەل لە باشوری مەنبەج، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا و کۆگاکانی چەك و تەمەنی گرووپەکە ئەنجام دا.
باسی لەوەش کردووە، لە ئەنجامی تەقینەوەی کۆگاکانی چەك و تەقەمەنی، دەیان چەکداری گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیا کوژراون و برینداربوون.
ئاشکرای کرووە، لەو هێرشانەدا ١٠٠ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران.