ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا وەزارەتی بازرگانی عێراق چەند ماددەیەك لە بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكات و بۆ ئەمساڵیش بڕیارە فاسۆلیا-ش دابەش بكرێت.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بۆ هەر خێزانێك بڕی كیلۆیەك فاسۆلیای پێدەدرێت لە چوارچێوەی بەشەخۆراكی مانگانەدا.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا ئاردی سفر و هێلكە و چەند ماددەیەك بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان زیاد دەكرێت.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی گەیشتۆتە بەندەری ئوم قەسر و دوای پشكنین دەست بە داگرتنی دەكرێت و لە چوارچێوەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت.
جەختیشی كردۆتەوە، دەستیان بە دابەشكردنی یەكەمین سەبەتەی خۆراكی ئەمساڵی 2025 كردووە.