پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون بە هاووڵاتیان دەستپێدەكات



وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق وادەی پێشکەشکردنی قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە بەغدا و پارێزگاکان دیاری دەکات.

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوونی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ٢ی مانگی شوباتدا داواکاری بۆ پارێزگاکانی بەغدا و نەینەوا و دیالە و سەڵاحەدین دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون بە مەبەستی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون.

ئاشكراشی كردووە، لە ٣ی شوبات دوا وادە دەبێت بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پارێزگاکانی زیقار، موسەننا، واست و ئەنبار و لە ٤ی شوبات بۆ پارێزگاکانی دیوانیە، بابل، کەرکوک و نەجەف تەرخان دەکرێت و ڕۆژی ٥ی شوبات بۆ پارێزگای کەربەلا و بەسرە و میسان دەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی لە بەرواری خستنەبازاڕی لەسەر پلاتفۆرمی “ئور” بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و ٢٤ کاتژمێر بۆ هەر پارێزگایەک کراوە دەبێت.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە بڕی قەرزەكە دەگاتە ٦٠ ملیۆن دینار.

هەسەدە: ١٠٠ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران
پێت هەسەدە: ١٠٠ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران
كارەبای شارێكی هەرێم دەبێتە 24 كاتژمێری
دوات كارەبای شارێكی هەرێم دەبێتە 24 كاتژمێری
پەیوەنیدر