قائیمقامی پێنجوێن گەڕایەوە سەر كارەكەی



 

ئەمڕۆ زانا ڕەحمان قائیمقامی شارۆچكەی پێنجوێن لەسنووری پارێزگەی سلێمانی بڕیاری گەڕانەوەی سەركارەكەی دا.

ئەمڕۆ سەدان هاووڵاتی شارۆچكەی پێنجوێن چوونە بەر دەرگەی ماڵی قائیمامی پێنجوێن، لەوێ داوای گەڕانەوەیان بۆ سەر كارەكەی كرد.

زانا ڕەحمان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە نێو هاووڵاتیاندا ڕایگەیاند، ئەو خوازیاری پۆستەكەی نییە، كە بڕیاری وازهێنانیشی لە پۆستەكەی داوە، هیچ دوودڵ نەبووە، بەڵام لە بەر خاتری جەماوەری شارەكە، ناچارە بگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

ڕاشیگەیاند لە سبەینێوە وەك قائیمقام دەست بە دەوامكردن دەكەمەوە.

ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند ” بە بڕیاری وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆوە كارەبای قەزاكە چاكدەكرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەكان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش سیستمی زیرەك بۆ زامنكردنی كارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت‌و لەسەر داوای خەڵكی پێنجوێن پشكی كارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ لە ئەمڕۆوە لە پشكی كارەبای پێنجوێن نامێنێت”.

ڕاشیگەیاند “پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حكومەتی ئیتیحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینكردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاكەمان”.

ماوەی چەند ڕۆژێكە هاووڵاتیانی شارۆچكەی پێنجوێن خۆپیشاندانیان دەستپێكردووە و ڕێگای مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەندیان داخستووە، داوای باشكردنی كارەبا و دابینكردنی نەوتی سپی و خزمەتگوزاری دەكەن.

سامسۆنگ ژیانی بەردەوام دەباتە ئاستی نوێ لە CES 2023
پێت سامسۆنگ ژیانی بەردەوام دەباتە ئاستی نوێ لە CES 2023
چەكەكانی ڕۆژئاوا كارەساتی مرۆیی دروستدەكەن
دوات چەكەكانی ڕۆژئاوا كارەساتی مرۆیی دروستدەكەن
پەیوەنیدر