بڕیاری نوێ لە بانکی ناوەندییەوە



بانکی ناوەندی بڕیارێکی نوێی لەبارەی خانووە گرانبەهاکان دەرکرد و دەڵێت”خانووی سەروو 100 ملیۆن دیناری قەدەغەیە بفرۆشرێت”.

لە بڵاوکراوەیەکدا، بانکی ناوەندی عێڕاق ڕایگەیاند، بەمەبەستی ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە، بڕیار دەدرێت کە ڕێگری بکرێت لە فرۆشتنی ئەو خانووبەرانەی بەهاکانیان لە سەروو 100 ملیۆن دیناری عێراقییەوەیە.

بەپێی نووسراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە وێنەیەکی بڵاوکراوەتەوە، لەمەوبەدوا رێگری دەکرێت لە مامەڵەکردن بەو خانووبەرانەی کە نرخەکانیان لە سەروو 100 ملیۆن دینارەوەیە، جگە لەوەی لە رێگای بانکە عێراقییە باوەڕپێکراوەکانەوە دەکرێت.

هەر بەپێی نووسراوەکە، ئامانج لە بڕیارەکە رێگریکردنە لە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی گرووپە تیرۆرستییەکان.

پێشتریش بانکی ناوەندی بڕیارێکی لەبارەی خانووە گرانبەهاکان دەرکردبوو، و بەپێی بڕیارەکە ئەو خانووبەرانەی کە بەهاکانیان لە سەروو 500 ملیۆن دیناری عێراقییەوە بوون ڕێگری لە فرۆشتنیان دەکرا.

مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە
پێت مەسعود بارزانی و مەزڵوم عەبدی کۆبوونەوە
وەزارەتی پێشمەرگە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و بڕیاری دەرکرد
دوات وەزارەتی پێشمەرگە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و بڕیاری دەرکرد
پەیوەنیدر