نەوتەکەی عێراق گەیشتە هەرێم



ئەمڕۆ یەکەم کاروانی نەوتی سپی کە لەعێراقەوە بەڕێکەوتبوو گەیشتە هەرێم و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتەوە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر (19%)ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە ئەو نەوتەی لە عێراقەوە هاتووە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێم لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش بکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتیر وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاندبوو، ئەو نەوتەی عێراق دەینێرێت زۆرکەمە و بەشی سەرجەم دانیشتووانی هەرێم ناکات بۆیە بەسەر ئەو ناوچانە دابەشدەکرێت کە پێویستە و زیاتر بەکاردەهێنن.

سیاسه‌ت هونه‌رى تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ى ره‌نگه‌كانه
پێت سیاسه‌ت هونه‌رى تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ى ره‌نگه‌كانه
دزەیی: بەغدا مووچە وەک کارتی سیاسیی بەکاردەهێنێت
دوات دزەیی: بەغدا مووچە وەک کارتی سیاسیی بەکاردەهێنێت
پەیوەنیدر