دزەیی: بەغدا مووچە وەک کارتی سیاسیی بەکاردەهێنێت



بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت کە بەغدا مووچە وەک کارتی سیاسیی بەکاردەهێنێت و ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتیش نزیکەی 23 ملیار دۆالر زیانی بە هەرێم گەیاندووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەی پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زۆرجار لێدوان دەدرێت و  حکومەتی هەرێمی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکرێت، کە پابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا نەبووە؛ بۆ ئەو مەبەستە، شیکردنەوەیەکی تەواو لەلایەن شاندی دانوستانکار و وەزیرانی حکومەتی هەرێم پێشکەشی نێردە دیپلۆماسییەکان کرا، کە ئارەزووی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان دەربڕی کە هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو بابەتانەی پیشتر گفتوگۆیان لەسەر کراوە.”

وتیشی: “بابەتی مووچە وەکو کارتێکی سیاسی بەرامبەر بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەکار دەهێنرێت، سەرەڕای ئەوەی دادگای فیدرالی خۆی بڕیاری دا کە ئەو بابەتە نابێت بە سیاسی بکرێت، کە دەبێت حکومەتی فیدراڵی جێ بەجێی بکات.”

سەفین دزەیی، ڕاشیگەیاند، پێویستە حکومەتی فیدراڵی ئەرکەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێ بکات، هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بووە بە جێبەجێ کردنی هەموو ئەرکەکان بەرامبەر بەغدا.

دزەیی ڕوونیشیکردەوە هەوڵەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەردەوامە، 22 مانگە هەناردەکردن ڕاگیراوە و وتی، ئەوبڕیارەی کە دادگای پاریس لە بەرژەوەندی عێراق دای، کەمتر لە دوو ملیار دۆلارەبووە لە بەرژەوەندی تورکیا، بەڵام ئێستا 22 تا 23 ملیار دۆلار زیانی بە هەرێمی کوردستان گەیاندووە، کە ئەمەش وای کردووە زیان بە بودجەی عێراق بگەیەنێت.

نەوتەکەی عێراق گەیشتە هەرێم
پێت نەوتەکەی عێراق گەیشتە هەرێم
“پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت”
دوات “پشتیوانی ئەمریکا بۆ هەسەدە بەردەوام دەبێت”
پەیوەنیدر