سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕووسیا نرخی نەوتی لە جیهاندا بەرزکردەوە



سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتی وزەی ڕووسیا بازاڕەکانی جیهانی شڵەژاندووە و نرخی نەوت بە شێوەی بەرچاو بەرزبووەوە.

لە دوێنیوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزیکەی سێ دۆلار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 82 دۆلار و 30 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 80 دۆلار و 30 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی نەوت بۆ زیادبوونی مەترسی لەسەر دابینکردنی خواستی بازاڕەکان دەگەڕێتەوە بە تایبەتیش دوای دابەزینی ئاستی یەدەگی نەوتی ئەمریکا کە لە 2021ەوە دابەزینی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

ئەو سزایانەی کە هەفتەی ڕابردوو ئەمریکا بەسەر کەرتی وزەی ڕووسیایدا سەپاند بووە هۆی شڵەژانی بازاڕەکان و ئێستا کڕیارانی نەوتی ڕووسیا بۆ خۆپاراستن لە هەر سزایەکی ویلایەتە یەکگرتووەکان بەدوای سەرچاوەی دیکەدا دەگەڕێن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

دانیشتووانی 40 سیتی سلێمانی لە بڕینی کارەباکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
پێت دانیشتووانی 40 سیتی سلێمانی لە بڕینی کارەباکانیان ئاگادار دەکرێنەوە
بایدن: چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەست گروپێکی لەڕادەبەدەر دەوڵەمەنددا مەترسیدارە
دوات بایدن: چڕبوونەوەی دەسەڵات لە دەست گروپێکی لەڕادەبەدەر دەوڵەمەنددا مەترسیدارە
پەیوەنیدر