سەرلەنوێ نرخی زێڕ و بیتکۆین لە بازاڕەکانی جیهاندا دەستیان بە بەرزبوونەوە کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جارێکی دیکە نرخی یەک بیتکۆین لە جیهاندا گەیشتە 100 هەزار دۆلار، ئەویش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی 10 هەزار دۆلار دابەزی بوو.
هاوکات هەڵکشانی نرخی زێڕیش دەستی پێکردەوە و هەر ئۆنسەیەک گەیشتە 2700 دۆلار، هەرچەندە لە سەرەتای هەفتەدا بۆ کەمتر لە 2660 دۆلار دابەزی.