سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەستپێدەکات کە لە سێ قۆناغ پێکدێت.
ئەمشەو محەمەد عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە غەززە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەستپێدەکات.
ڕوونیشیکردەوە کە ئاگربەستەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت، لە قۆناغی یەکەمدا حەماس 33 بارمتەکراو ئازاد دەکات و لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل ژمارەیەک زیندانییی فەڵەستینی ئازاد دەکات هاوکات هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە ڕەوانە دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە کە قۆناغی یەکەم لە 42 ڕۆژ پێکدێت و وردەکاری قۆناغی دووەم و سێیەمیش دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەم ڕادەگەیەندێت.
ئالسانی ڕاشیگەیاند ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە بە نێوەندگیریی قەتەر و میسر و ئەمریکا بووە و داواشی لە ئیسرائیل و حەماس کرد بە ڕێککەوتنەکەوە پابەند بن.