قوتابخانەیەک بۆ پێگەیاندنی سەربازی پرۆفیشناڵ دەکرێتەوە



فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەڵمانی پشتگیری بۆ قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل دووپات دەکەنەوە کە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیوا ڕوکن ڕێبوار عەلی کەریم، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان، پێشوازی لە کۆڵۆنێل ریتەر فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێم و شاندێکی یاوەری کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگی دامەزراندنی قوتابخانەی ئەفسەرانی پۆل کردەوە، کە بە پڕۆژەیەکی ستراتیژی دادەنرێت بۆ پێگەیاندنی سەربازی پڕۆفیشناڵ و گفتوگۆی چڕ لەسەر پلان و بەرنامەکانی خوێندن و پرۆگرامی سەربازی کرا کە بڕیارە لەم قوتابخانەیەدا پەیڕەو بکرێت.

هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە ئەم پڕۆژەیە دەبێتە بناغەیەکی پتەو بۆ بنیادنانی هێزێکی نیشتیمانی کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پڕەنسیپە سەربازییەکان ڕاهێنانی پێ بکرێت.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە پلانی ساڵانەی مەشق و ڕۆڵی بنکەکانی مەشقی دهۆک و سلێمانی و کەرکووک کرا لە لەڕووی تواناکانیان و دانانی بەرنامە بۆ کردنەوەی چەندین خول لەم ساڵدا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا فەرماندەی باڵای هێزەکانی ئەڵمانیا پشتیوانی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپات کردەوە.

ئەم قوتابخانەیە بەشێکە لە پڕۆژەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کە بە هاوکاری و پشتیوانی هاوپەیمانان جێبەجێ دەکرێت.

قەتەر ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلی ڕاگەیاند
پێت قەتەر ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیلی ڕاگەیاند
بڕیارێکی گرنگی بۆ مامۆستایانی گرێبەست
دوات بڕیارێکی گرنگی بۆ مامۆستایانی گرێبەست
پەیوەنیدر