مەسرور بارزانی: هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا جێبەجێ کردووە



سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كۆبووەوە و ڕایگەیاند، هاوڕابووین لە سەر گرنگیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێشوازیمان له‌ ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریامان تاوتوێ کرد.

جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، جەختی لە گرنگیی پێگە و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان وەک هاوبەشێکی وڵاتەکەی کردەوە.

دەشڵێت: هاوڕابووین لە سەر گرنگیی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چونکە لە بەرژەوەندی هەموو لایەکدایە و وەستانی، زیانێکی زۆری بە بودجەی گشتیی عێراق گەیاندووە.

مەرور بارزانی ڕایگەیاند، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانمان تایبەت بوو بە پێویستی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لەمبارەیەوە دووپاتمان کردەوە، کە هەرێمی کوردستان، هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم وەک قەوارەیەکی فیدراڵی و دەستووری بنێرێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، دۆخی گشتی سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بوو، هاوڕابووین لەسەر پێویستیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە.

 

داواکاری سەردانکردنەوەی ئیمراڵی پێشکەش دەکرێت
پێت داواکاری سەردانکردنەوەی ئیمراڵی پێشکەش دەکرێت
کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی کرێمی چاو
دوات کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی کرێمی چاو
پەیوەنیدر