دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی مووچە بڵاوكردەوە



وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، عێراق ٤٨٪ شایستەی لەبەشە بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ٥٢ گوژمە ناردووە و دەشڵێت: تەنها بە نزیكەیی بەشی 10 مووچەی پارە ناردووە.

وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە راگەیەنراوێكی بڵاویکردە و دەڵێت، لە ٢٠٢٤/١/١ تا ٢٠٢٤/١٢/٣١ بەغدا لە کۆی ٢٠،٩١٠،٤٦٣،٩٥٠،٠٠٠ تەنها ١٠،٠٢٦،٨٨٣،٥٤٤،٥٨٩ دیناری بۆ هەرێم ناردووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەساڵی ٢٠٢٤ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە و ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی ١٠ مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بووە لە تێکڕای ساڵەکە.

وەزارەتی دارایی هەرێم باسی لەوەشکردووە، کە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بەپچڕ پچڕ و بە ٥٢ گوژمە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، كە تەواوی مووچەی ساڵی 2024ی بۆ هەرێم ناردووە، كە زیاتر لە 11 ترلیۆن دینار بووە بەبێ‌ ئەوەی هەرێم داهاتی ناوخۆ ڕادەست بكات، كە زیاتر لە 4 ترلیۆن دینار بووە.

کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی کرێمی چاو
پێت کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی کرێمی چاو
حكومەتی هەرێم چەند كارێك لە میدیاكان قەدەغە دەكات
دوات حكومەتی هەرێم چەند كارێك لە میدیاكان قەدەغە دەكات
پەیوەنیدر