دوای مشتومرەکانی نێوان دادگای باڵای ئەمریکا و کۆمپانیای بایتدانس بڕیارە تیک تۆک ڕۆژی یەکشەممە لە ئەمریکا ڕابگیرێت.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەڕە یاساییە گەورەکەی نێوان کۆمپانیای بایتدانس، کە خاوەندارێتی تیک تۆک دەکات، لەگەڵ دادگای باڵای ئەمریکا بڕیار درا ئەپڵیکەیشنەکە لە ئەمریکا دابخات.
داخستنی ئەپڵیکەیشنی تیک تۆک بەتەواوی جیاوازە لە بڕیاری قەدەغەکردنی، هەروەها ئەنجامێکی جیاوازتری لێدەکەوێتەوە لەوەی کە یاسا سەپاندویەتی، بەو پێیەی دادگای باڵا قەدەغەکردنی دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنی نوێ تەنها لە ئەپ ستۆرەوە دەسەپێنێت یان گووگڵ پلەی، لەکاتێکدا بەکارهێنەرانی ئێستا دەتوانن بەردەوام بن لە بەکارهێنانی بەرنامەکە، ئەمەش بەو مانایەیە کە بڕیاری داخستنی بەرنامەکە بۆ هەموو بەکارهێنەران دەبێت بەبێ جیاوازی.
بەپێی پلانەکەی تیک تۆک، ئەو بەکارهێنەرانەی ئەپەکە دەکەنەوە پەنجەرەیەکی پەلەوەریان پیشان دەدرێت کە ئاراستەیان دەکات بۆ ماڵپەڕێک کە زانیاری لەسەر قەدەغەکردنەکەی تێدایە، هەروەها ئەو کەسانەی کە ئاشنان بەو بابەتە دەڵێن تیک تۆک بژاردەی دابەزاندنی سەرجەم داتاکانیان دەداتە بەکارهێنەران بۆ ئەوەی بتوانن تۆماری زانیارییە کەسییەکانیان دەستبکەوێت.
لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا یاسایەکی واژۆکرد کە داوا لە بایتدانس دەکات تا 19ی 1ی 2025 سەروەت و سامانەکەی بە ئەمریکا بفرۆشێت یان ڕووبەڕووی قەدەغەکردن دەبێتەوە لەو وڵاتە.
کۆمپانیاکە لە تۆمارێکی دادگادا لە مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندووە، کە مەزەندە دەکات کە یەک لەسەر سێی ئەمریکییەکان واتە یەک لەسەر سێی 170ملیۆن بەکارهێنەری ئەمریکی ناتوانن تیک تۆک بەکاربهێنن.
لە لایەکی دیکەوە، تیک تۆک بەنیازە بەردەوام بێت لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران لە ئەمریکا تەنانەت ئەگەر دادگای باڵا بڕیارەکەی بۆ زۆرەملێ فرۆشتنی تیک تۆک یان قەدەغەکردنی ئەو ئەپە هەڵنەوەشێنێتەوە.
ژمارەی کارمەندان لە ئەمریکا نزیکەی 7 هەزار کارمەندە، کۆمپانیاکە پەیامێکی بۆ کارمەندەکانی ناردووە کە دەڵێت”ئێمە زیادەڕەوی ناکەین کاتێک دەڵێین خۆشگوزەرانی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمانە، و دڵنیاتان دەکەینەوە کە وەک کارمەندێک لە ئەمریکا، کارەکەت و مووچە و یارمەتییەکانت سەلامەتە، و ئۆفیسەکانمان کراوە دەمێننەوە تا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت پێش 19ی 1″.