كەنەكە ڕەوشی چوارپارچەی كوردستانی تاووتوێكرد



 

لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، بە بەشداری هاوسەرۆكان و سەرجەم ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەریی نوێی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان كەنەكە، یەكەمین كۆبوونەوەی كۆنسەكە بەڕێوەچوو.

بەشێك لە ئەندامانی كۆنسە  كە دەرفەتی ئامادەبوونی راستەوخۆی كۆبوونەوەكەیان نەببوو لە برۆكسل، بە ڕێگای ڤیدۆ و ئۆنلاینەوە بەشداربوون.

كۆبوونەوەكە كە لە بارەگای سەرەكی كەنەكە رێكخرابوو، بە خولەكێك رێزگرتن لە شەهیدان دەستی پێكرد و تێیدا بارودۆخی هەرچوار بەشی كوردستان و ناوچەكە و جیهان، مەترسی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم گەلی كوردستان و دۆزەكەی و رێبازەكانی تێكۆشان بەرامبەریان و پاراستنی دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە هەرچواربەشی كوردستان، باسوخواستیان لەسەر كرا. پەیوەست بەوەش كاروخەباتی كەنەكە و ئەركی پارت و لایەنەكان و چین و توێژەكانی، گەل گفتوگۆیان لە بارەوە كرا.

هاوكات، بابەتەكانی وەك، هێڕش و داگیركاری توركیا، سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییەكانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، بارودۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دۆخی باشووری وڵات و عێراق، گۆشەگیری ئیمرالی و دۆخی زیندانیانی سیاسیی كورد و كۆمەڵكوژییەكانی پاریس و كوردانی دیاسپۆرا، تاووتوێ كران.

بەشێكی كۆبوونەوەكە تەرخان كرا بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی هاوسەرۆكان و بەڕێوەبەرانی كۆمسیۆنەكان.

بەزۆرینەی دەنگ هەریەكە لە فاروق جەمیل، وەزیری پێشووتری دادی هەرێمی كوردستان و هێڤی موستەفا، هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین بەجێگرانی هاوسەرۆكانی كەنەكە هەڵبژێردران كە هاوكات ئەندامی كۆنسەی بەڕێوەبەریی كەنەكەشن.

ڕۆژی هەینی رێككەوتی 2ی 12ی ساڵی 2022 لە شاری ڤێن لوی شانشینی هۆڵەندا، ٢١مین كۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی كەنەكە بە بەشداری سەدان ئەندام و دەیان میوانی كورد و بیانی ئەنجامدرا بوو و وێرای تاوتوێكردنی دۆخی كوردستان و ناوچەكە، هاوسەرۆكان و ئەندامان و كۆنسەی بەڕێوەبەرییش هەڵبژێردرابوون. كۆبوونەوەكەی كۆنسەكە، لە دوای بەستنی 21مین جڤاتی گشتییەوە، یەكەمینە كۆبوونەوەیە ئەنجامی دەدات.

كوردێك بووە سەرۆكی كانتۆنێكی سویسڕا
پێت كوردێك بووە سەرۆكی كانتۆنێكی سویسڕا
پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كارەبای پێنجوێنەوە بڕیاری دا
دوات پارێزگاری سلێمانی لەبارەی كارەبای پێنجوێنەوە بڕیاری دا
پەیوەنیدر