کام تەمەنە گونجاوە بۆ بەکارهێنانی کرێمی چاو



گۆڤارێکی ئەڵمانی ڕێنمایی خانمان دەکات لە بەکارهێنانی کرێمی چاو و دەڵێت”پێویستە بۆ نەهێشتنی چرچی ژێر چاو”.

گۆڤاری جولی ئەڵمانی، پێشنیاری ئەوە دەکات خانمان لە تەمەنی 25 ساڵییەوە کرێمی چاو بەکاربهێنن کە ترشی هیالۆرۆنیکی تێدایە، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی ئەم ترشە لە جەستەدا لەم تەمەنەوە کەم دەبێتەوە، و دواتر هێڵی ورد دەردەکەون و چرچ و لۆچی سەرهەڵدەدەن بەهۆی وشکبوونەوەی پێستی ناوچەی چاو، کە جوانی چاوەکان تێکدەدات و وا دەکات خانمان پیر دەربکەون.

ئەو گۆڤارە کە تایبەتە بە بواری تەندروستی و جوانکاری، لە ماڵپەڕەکەیدا ڕوونیکردەوە، کە کرێمی چاو کە ترشی هیالۆرۆنیکی تێدایە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی بەرگری و توندکردنەوەی پێستی دەوروبەری چاوەکان لەڕێگەی دابینکردنی ترشی هیالۆرۆنیک بۆ پێست ، ئەمەش وادەکات پێستی دەوری چاوەکان بە گەشاوەیی بمێنێتەوە و ڕووخسارێکی گەنجتر نیشان بدات.

 

هەنگاوەکان چین؟

 

پێستێکی پاک و شێدار:

هەمیشە کرێمی چاوی ترشی هیالۆرۆنیکی بدە لە پێستی پاک و کەمێک شێدار، باشترە ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی سیرۆمەکەت و پێش بەکارهێنانی کرێمی دەموچاوت ئەو کارە بکەیت.

بە نەرمی دەست لێبدە:

بە پەنجەی ئەڵقەیی بە نەرمی کرێمەکە بدە لە پێستت، جوڵەی نەرم یارمەتی کرێمەکە دەدات بە باشی هەڵبمژرێت.

دابەشکردنی دروست:

کرێمەکە بە درێژایی ئێسکی پێڵوی خوارەوەی چاو دابەش بکە بەبێ ئەوەی زۆر لە چاوەکان نزیک ببیتەوە بۆ ئەوەی تووشی خوران نەبێت.

ئەگەر کیسی ژێر چاوت هەیە، دەتوانیت کرێمی چاویش لەناو سەلاجەدا هەڵبگریت و لەکاتی بەکارهێنان پێستت ڕەونەقتر و گەشاوەتر نیشان دەدات.

مەسرور بارزانی: هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا جێبەجێ کردووە
پێت مەسرور بارزانی: هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی لە چوارچێوەی بودجەدا جێبەجێ کردووە
دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی مووچە بڵاوكردەوە
دوات دارایی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی مووچە بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر