کەشناسێکی کورد ئاشکرای دەکات کە بەپێی پێشبینییەکانیان بۆ بەهاری ئەمساڵی 2025، بارانێکی زۆر باش چاوەڕێ دەکرێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزا لە بواری کەشناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: نوێترین گۆڕانکاری ئەپدەیتی کۆنتڕۆڵی (سفسو سفس ڤی) دووی دەزگای کەشناسی ئەمریکی ئاماژه بەبارانی سەروی نۆڕماڵ و زۆر باش دەدەن بۆ وەرزی بەهار بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم و گەرمیان بەو پێیەی دۆخی زەریای هێمن لەئێستادا لەبەشێکی لانینا ماوە ئەوکات لەنیوتڕاڵدا دەبێت و هەروەها زەریای ئەتڵەسی گەرمەو بۆ ئەوکات گەرمتر دەبێت بەهەردوو بەشیەوە ئەم گۆڕانکاریانەش وادەکەن شێی مەداری لەلوتکەدا بێت لەبەهاردا و ئەوپەڕی چالاک بێت.
ئەوەشی وت: ئەمەش وادەکات لەکۆتاییەکانی زستان و بەهار شێی مەداری کەلەخوار ناوچەی ئیستواییەوە دێتو بەرەو ناوچەی کەمەرەیی ئەفەریقی لەئەوێشەوە دێتە سەر دەریای سورو ناوەڕاستو ناوچەکە بەمەش واده کات شەپۆله کانی هەردوو دەریا بەتەواوی چالاک بن و ڕێ بەهاتنی ناوچە پەستان بەرزه کان نەدەن وەک پایز کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکەن و وشکی زیاتر بڕەخسێنن شێی مەداری ناسراو بەگەرمۆکەیی ڕێگا نادات مەودای شەپۆله کان لێک دوربێت یان وشکە سەرما دروست بن وەک پێشترو یان ناوچە پەستان بەرزه کان بۆ ماوەی زۆرو زیاتر له کاتی ئاسایی لەسەر ناوچەکان بمێنەوە.
باسی لەوەشکرد: لەبەر ئەم هۆکارانه و چەند فاکتەری تر وەرزی بەهارمان بەهارێکی تەواو باش و تەڕو داباراناوی دەبێت، بەشێکی زستانیش باش دەبێت
ئەو کەشناسە کوردە باسی لەوەشکرد: لەم مانگەدا یەکەم قۆناغی باش بوونی دۆخەکە دەست پێدەکات مانگەکانی تریش بەتایبەت ئەو سیستەمە ناڕێکو وشکیەی هەبوو لەم مانگە و مانگەکانی پێشتر لەسەر ناوچە جیاوازه کان دووبارە نابێتەوە کەبوونە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی دابارین لەناوچە جیاوازه کان.
دەشڵێت: مانگی سێ و چوارو پێنج لەڕووی کەشناسیەوە حیسابی بەهاری بۆ دەکرێت و هەر سێ مانگ باران لەناوچەکانمان سەروی نۆڕماڵ دەبن و زۆر باش دەبن، هەروەها ئەم مانگە لەمانگی پێشترو مانگی تریش لەم مانگە باشتر دەبێت.