مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتنی سلێمانی بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری حكومەتی عێراق، کەسێکیان بە تۆۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەک لە گەڕەکی سەرچانر دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگەی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕۆژی 17ی8ی 2023 ژنێك لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بە خنكاوی دۆزرایەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دەركەوت لەلایەن خزمێكی خۆیەوە كوژراوەو بكوژەكەش بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە”.
ڕوونیشیکردەوە کە دوای ڕووداوەکە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار بەردەوام بوو، تا ئەو كاتەی شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتبار دۆزرایەوە و توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن و بە هاوكاری دەزگای هەواڵگری حكومەتی فیدراڵ تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارە دەستگیربكرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە ئێستا تۆمەتبار ( ك ،ع، ف بە ناسنامە عەرەب، لەدایكبووی 2006 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا، كە تۆمەتبار لە پارێزگای عەممارەوە هاتووەتە شاری سلێمانی و لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی ژنەکەی خنکاندووە کە پوری خۆی بووە.