کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە



دەستەی کەشناسى عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەسبەینێوە بارانبارین دەست پێبکاتەوە و سەرەتا نمەنمە باران ببارێت کەشناسی هەرێمیش بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم نزیکەی دوو پلە بەرزدەبنەوە.

باسی لەوەشكردووە: سبەینێ پێنجشەممە پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێبکات و شەپۆلەکە بە شێوەی نمە باران بێت.

لەلایەکی دیکەوە کەشناسی هەرێم باسی لەوەکردووە: ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هاوکات سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت.

دەشڵێت، بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 14 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى

سۆران: 1 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
پێت نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
عێراق و بەریتانیا یاداشتێکیان دەربارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرد
دوات عێراق و بەریتانیا یاداشتێکیان دەربارەی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک واژۆ کرد
پەیوەنیدر