پێنج گوژمە بۆ چەند پرۆژەیەک لە سۆران خەرج دەکرێت



بەپێی چەند فەرمانێكی وەزاری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی پێنج گوژمەی پێویست بە بڕی (176،808،000) دینار، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە گەڕەكەكانی بەرخۆدان و دیانای كۆن و هەندرێن و هەرێم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڵاویکردەوە: گوژمەی (10،044،000) دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی كۆڵان لە گەڕەكی بەرخۆدان.

ئەوەشی وتووە: گوژمەی (75،980،000) دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی كۆڵان لە دیانای كۆن لە سۆران.

دەشڵێت: گوژمەی (12،480،000) دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی سۆران بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی هەندرێن لە سۆران.

وەزارەتی شارەوانی باسی لەوەشکردووە: گوژمەی (62،830،000) دینار، لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقام لە گەڕەكی هەرێم لە شاری سۆران.

ئاماژەی بەوەشداوە: گوژمەی (15،474،000) دینار لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سۆران بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی كۆڵانی كۆنكرێتی لە گەڕەكی هەرێم لە شاری سۆران.

وەزارەتی دارایی: حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ ڤیزا واژۆ دەکات
پێت وەزارەتی دارایی: حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ ڤیزا واژۆ دەکات
دوو مامۆستای ئایینی لە دیمەشق ڕفێندران و یەکێکیان کوژرا
دوات دوو مامۆستای ئایینی لە دیمەشق ڕفێندران و یەکێکیان کوژرا
پەیوەنیدر