دوو مامۆستای ئایینی لە دیمەشق ڕفێندران و یەکێکیان کوژرا



تەرمی مامۆستایەکی ئایینی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا دۆزرایەوە و چارەنووسی مامۆستایەکی دیکەش نادیارە.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تەرمی عومەر حوری لە دیمەشق دۆزرایەوە کە 10 ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرابوو.

ڕوونیشیکردەوە کە حوری، پێشنوێژی مزگەوتی موسعەبی کوڕی عومەیری گەڕەکی بەرامکە بووە لە دیمەشقی پایتەخت.

لە لایەکی دیکەشەوە ڕابیتەی زانایان و بانگخوازانی سووریا بڵاویکردەوە لە شەوی هەینییەوە مامۆستایەکی ئایینی بەناوی ئەسعەد محەمەد کوحەیل لە دیمەشقی پایتەخت ڕفێندراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ڕێکخراوەکە داوای لە دەسەڵاتی نوێی سووریا کرد بەپەلە هەوڵی دۆزینەوەی مامۆستا ئایینییەکە و دەستگیرکردنی ڕفێنەران بدات.

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە دیاردەی چەکداریی لە سووریا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا 248 کەس کوژراون.

پێنج گوژمە بۆ چەند پرۆژەیەک لە سۆران خەرج دەکرێت
پێت پێنج گوژمە بۆ چەند پرۆژەیەک لە سۆران خەرج دەکرێت
سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا
دوات سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیرکرا
پەیوەنیدر