بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر بڕیاری دا، پرسە یەك ڕۆژە و نابێت هۆڵی پرسە بۆ دوو ڕۆژ بدرێتە هیچ خاوەن پرسەیەك.
نەبەز ئیسماعیل، بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاندووە، وەك ئەوقاف دووپات لە ڕێنمایی نوێی ئەوقاف دەكەینەوە، كە پرسە یەك ڕۆژە و نابێت هۆڵی پرسە بۆ دوو ڕۆژ بدرێتە هیچ خاوەن پرسەیەك.
ڕاشیگەیاند، دەبێت مامۆستای مزگەوت و فەرمانبەرانی مزگەوت و خاوەن پرسەش پابەندی ڕێنماییەكانی ئەوقاف بن.
لەساڵانی پێش سەرهەڵدانی كۆرۆنا پرسە بۆ دوو ڕۆژ لە هۆڵی پرسەی مزگەوتەكان دادەنرا، بەڵام لەسەردەمی سەرهەڵدانی كۆرۆنادا دانانی پرسە لابرا و دواتریش، كە دۆخی تەندروستی ئاسایی بووەوە ڕۆژەكانی پرسە كەم كرایەوە بۆ یەك ڕۆژ.