ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات “مەسەدە” نووسینگەیەك لە دیمەشق-ی پایتەختی سووریا دەكاتەوە.
دوابەدوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانەوە بە سەرۆكایەتی دەستەی تەحریر شام و گرتنەدەستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە لەلایەن ئەحمەد شەرع-ەوە، گفتوگۆكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات “ڕۆژئاوای كوردستان” لەگەڵ دیمەشق بە سەرۆكایەتی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و بە نێوانگیری ئەمریكا و فەڕەنسا دەستی پێكردووە.
ئازەر ئەحمەد، ئەندامی نووسینگەی پەیوەندییەكان لە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات ڕایگەیاندووە، بەم زووانە نووسینگەی ئەنجوومەنەكە لە دیمەشقی پایتەخت دەكەنەوە.
ڕاشیگەیاندووە، كاردەكەن بۆ كردنەوەی نووسینگەی “مەسەدە” لە زۆربەی پارێزگاكانی سووریا بكەنەوە.