باخچەلی: چارەنووسی کورد و تورک یەکە



سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) پەیامێك بە كوردانی باكووری كوردستان دەدات و ڕایدەگەیەنێت، پێشمەرگەی هەولێر ناتوانێت وەکو من خاوەندارێتیتان بکات و دەشڵێت: چارەنووسی کورد و تورک یەکە.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆكی مەهەپە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی و چەك دانانی پەكەكە ڕایگەیاند، “کاتی کۆتایی تیرۆر هاتووە. دەبێت بەبێ مەرج ڕابگەیەندرێت کە پەکەکە کۆتایی هاتووە. لە دیداری دووەمی نێوان شاندی دەم پارتی و ئیمراڵی دەبێت ڕابگەیەندرێت کە بوونی پەکەکە کۆتایی هاتووە، بە تیرۆر هیچ ئەنجامێک بەدەستنەهاتووە و ئەو لاپەڕە خوێناوییەی کە دەیان قوربانی تێچووە داخراوە.”

وتیشی: “سەردانەکانی دەم پارتی دڵخۆشکەرن. لای ئێمەش بە ئەرێنی بەڕێوەچوون.”

باخچەلی لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان جەختیکردەوە کە “لە هەر کوێیەک سەرچاوەی تیرۆر هەبێت، بەتایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات، دەبێت کۆماری تورکیا بەپێی پرەنسیپەکانی پاراستنی ڕەوا لەناویان ببات، چونكە پەکەکە/یەپەگە دەبێت لە سووریا دەربچێت و دەبێت هەردوو لای فورات لە تیرۆر پاک بکرێنەوە.”

سەرۆکی مەهەپە لەبارەی پەیوەندیی کورد و تورکەوە ڕاشیگەیاند: “تاوەکو ئەو چاڵە مەرگەی کە دەیانەوێت 150 ساڵە لە نێوان تورک و کورد دا بکرێتەوە بە تەواوی و بۆ هەمیشە دانەخەین، چۆن دەتوانین واتای ڕاستەقینە بە برایەتیی هەزار ساڵە بدەین؟”.

باخچەلی وتیشی، “سەرەڕای ئەوەی هیچ کات بە چاوێکی چەوت لە برا کوردەکانمان نەڕوانیوە. هیچ کات ئەوانمان وەک ‘ئەوانی دیکە’ و کێشە نەبینیوە. هەمیشە بە مێرخاسی پاراستوومانە کە پێکەوە نەتەوەی تورکین. پێشمەرگەی هەولێر ناتوانێت لە من زیاتر خاوەندارێتیتان بکات. قەدەری تورک و کورد پێکەوە نووسراوە”.

 

محەمەد حاجی مەحمود: عێراق ئەبێت سوپاسگوزار بێت کورد لەگەڵیان هاوبەش بێت
پێت محەمەد حاجی مەحمود: عێراق ئەبێت سوپاسگوزار بێت کورد لەگەڵیان هاوبەش بێت
گەنجێكی زەڕایەن پلەی یەكەمی زانستە پزیشکیەکانی کرماشانی بەدەستهێنا
دوات گەنجێكی زەڕایەن پلەی یەكەمی زانستە پزیشکیەکانی کرماشانی بەدەستهێنا
پەیوەنیدر