لە كۆبانێ‌ و مەنبج 23 چەكداری سەر بە توركیا كوژران



هەسەدە ڕایدەگەیەنێت، لە شەڕی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە دژی چەكدارانی سەر بە تورکیای داگیرکەر ٢٣ چەكدار کوژراون و ٧ی دیکەش بریندرا کراون. هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی زریپۆش و سەربازی گرووپە چەكدارەكان تێکشکێندراون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، کۆتا زانیاری سەربازی و دەرنجامی بەرخۆدانی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گرووپە چەكدارەكانی لەسەر گوندەکانی منبج و کۆبانێ بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە: “دوێنێ لە گردی سیریاتەل و گوندەكان دەوروبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبج، شەڕ و پێكدادانی توند لە نێوان شەڕڤانانمان و چەكدارەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕوویدا و ٢٣ چەكدار كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون، كە برینەكانی هەندێكیان سەخت بووە، هەروەها پێنج ئۆتۆمبێل و سێ زریپۆشی چەكدارەكان لە ناوبراون”.

ڕاشیگەیاندووە، یەكینەكانی شەهید هارون بەچەكی قورس بنكەیەكی گرووپە چەكدارەكانیان كردە ئامانج، لە ئەنجامدا چەند چەكدارێك كوژران و بریندار بوون، بەڵام تا ئێستا ژمارەی درووستی كوژراو و بریندارەكان لە بەردەست نییە.

ئاشكراشی كردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆردوومانی گوندەكانی “كەرەك” و “ئومراك”ی سەر بە شاری كۆبانێی كرد، هاوكات لە ڕێگەی فڕۆكە سەربازییەكانیانەوە هێرشی توندیان كردە سەر گوندەكانی مەغرەبتین و سەبت لە باشووری كۆبانی، جگە لەبۆردوومان كردنی كارگەی چیمەنتۆ لە دەوروبەری سرین.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هەركاتێك هێرشی چەكدارەكانی شكست بهێنێت، پەنا بۆ بۆردوومانكردنی ناوچەكانی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە دەبات.

 

مامۆستایەك دەبێتە فریادڕەسی شوێنەوار و كەلەپوری سلێمانی
پێت مامۆستایەك دەبێتە فریادڕەسی شوێنەوار و كەلەپوری سلێمانی
201 منداڵ لە سلێمانی تووشی شێرپەنجە بوون
دوات 201 منداڵ لە سلێمانی تووشی شێرپەنجە بوون
پەیوەنیدر