ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سێ هەزار کەس لە سلێمانی تووشی شێرپەنجەبوون کە 201یان منداڵن.
ئەمڕۆ سێشەممە، هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی پارێزگای سلێمانی، ئاماری ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سێ هەزار و 310 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون کە 201یان منداڵن.
ڕوونیشیکردەوە کە 6.10٪ی تووشبووانی شێرپەنجە منداڵن، 54.60٪یان لە ڕەگەزی نێر و 45.40٪یان لە ڕەگەزی مێن.
ئەوەشیخستەڕوو کە 91.8٪ی تووشبووانی شێرپەنجە خەڵکی سنووری سلێمانین، 5.9٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی عێراق و 2.4٪یان خەڵکی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی هۆبەی تۆماری شێرپەنجەی سلێمانی، باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە ئەمانەن:
شێرپەنجەی مەمک، 647 کەس، کە دەکاتە 19.5٪
شێرپەنجەی سییەکان، 233کەس، کە دەکاتە 7٪
شێرپەنجەی پرۆستات، 174 کەس، کە دەکاتە 5.3٪
شێرپەنجەی کۆڵۆن، 166کەس، کە دەکاتە 5٪
شێرپەنجەی غودە، 158 کەس، کە دەکاتە 4.8٪
شێرپەنجەی مێشک، 138 کەس، کە دەکاتە 4.2٪
شێرپەنجەی میزڵدان، 120 کەس، کە دەکاتە 3.6٪
جۆرەکانی دیکەی شێرپەنجە، 1468 کەس، کە دەکاتە 44.4٪