لەپاش کەوتنی ڕژێمەکەی ئەسەد چەتەکانی موالی تورکیا چاویان بڕیوەتە بەنداوی تشرین، لەبەرئەوەی
یەکەم: کارەبای هەموو ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دابین دەکات.
دووەم: کەوتن و دەست بەسەراگرنی ئەم بەنداوە، لەلایەن چەتەکانی ترکیاوە،واتە وشک بوونی زۆربەی زەویە کستوکاڵی و سەوزاییەکانی ناوچە کوردییەکان. بەتایبەت ناوچەکانی #قامیشلۆ و عاموداو #گرێ_سپی
چونکە ئاوی بەنداوەکە هۆکاری سەرەکی #ئاودێری و سەوزو میوەی ناوچەکەیە.
ئەمە جگە لەوەی بەنداوەکە لەناوچەی #کوردنشین دروستکراوە.
لەئێستادا زۆربەی کارمەندو سەرپەرشتیارانی بەنداوەکە کەسانێکن، ئیدارەی خۆسەر دایناون…
لەماوەکانی ڕابردوودا فڕۆکەو تۆپهاوێژەکانی سووپای تورکیا زیانێکی گەورەیان بەم بەنداوە گەیاندوەو هەندێک بەشی گرنگیان لەکارخستووە، بەڵام بەهەوڵی سەرپەرشتیارانی و ئەندازیارانی پرۆژەکە نەهێڵراوە بەتەواوی لەکاربکەوێت.
لەو ماوەیەی ڕووبەڕووبوونەوەکان دەستی پێکردووە تائێستا، بەپێی ڕاگەیاندنەکانی (قەسەدە) نزیکەی 100 شەڕڤان کەزۆربەیان کوردن گیانیان بەخت کردوە.
بەنداوەکە 80 کلیۆمەتر دوورە لەسنوری تورکیاو ساڵی 1991 درووستکراوە نزیکەی 22 ملیار لیرەی سووری تێچووەو لەسەر ڕوباری فورات دروستکراوە…
بەنداوی تشرین نزیکەی دوو ملیار مەتر سێجا ئاوگلدەداتەوەو ساڵی 1999 خراوەتە خزمەت هاوڵاتیانەوەو کەوتۆتەکار.
لەسەرناوچەیەک دروستکراوە کەپێی دەوترێت(یوسف پاشا) و 115کم دورە لەشاری حەڵەب و 28کم باشوری شاری #منبج…
لەساڵی 2012 بەتەواوی لەژێر دەستی ڕژێمی ئەسەد نەماوەو داعش دەستی بەسەردا گرت، بەڵام ڕۆژی 25/12/2015 هێزەکانی #قەسەدە داعشیان لەوناوچەیە دەرکردو بەنداوەکەیان خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیان و تائێستا خۆیان سەرپەرشتی دەکەن