بارزانی و خەزعەلی “پێویستيی کاری هاوبەشیان بۆ پاراستنی عێراق تاوتوێ کرد”



سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەمینداری عەسائیب و سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان کرد.

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتيی عەسائیبی ئەهلی حەق، کۆبووەوە و لە دیدارێکدا هه‌ردوولا جەختیان لەسەر گرنگيی بەهێزکردنی هاوکاريی نێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، هه‌روه‌ها پێویستيی کاری هاوبەشیان تاوتوێ کرد بۆ پاراستنی عێراق لە کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچه‌كه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی عێراق لە ململانێکانی ناوچەکە، جەختیشیان لەسەر گرنگيی یەکڕیزی نیشتمانی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ناوخۆیی و دەرەکییەکان.

هەر لە بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی سیاده‌، کۆبووەوە و لەو دیدارەشدا گرنگيی بەهێزکردنی هاوبەشيی نیشتمانییان لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراقدا تاوتوێ کرد، هه‌روه‌ها جەختيان لەسەر پێویستيی پاراستنی مافی هەمووان و دەستەبەرکردنی بەشدارییان لە ژیانی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا كرده‌وه‌.

هەردوولا بیروڕایان ده‌رباره‌ی ئاستەنگە هەنووکەییيەکانی بەردەم عێراق گۆڕییه‌وه‌، هەروەها گرنگيی بەهێزکردنی دیالۆگيان لەنێوان لایەنە جیاوازەکاندا بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان و بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان، به‌ پێويست زانى.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و کاریگەرییان لەسەر عێراق و گرنگيی هەماهەنگيی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارييه‌كان، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
پێت نرخی نەوت و زێڕ دابەزین
“حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە”
دوات “حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە”
پەیوەنیدر